له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا بهدامەزراندنی سێ یەکەمی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هه‌رێمى كوردستان.
ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بەدامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلێژو بەشەکانی زانکۆ‌و په‌یمانگه حکوومییەکان لەدەرچووانی ساڵی (٢٠١٦ و ٢٠١٧).
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:" پیرۆزەو نوخشە لە هاوەڵەکانیان بێت لەدەرچووانی ساڵانی دواتر، هیوادارم بەمزووانە لەسەر کورسی ماستەرو دکتۆرا بیانبینمەوە".
له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا ئه‌و ده‌رچووانه‌ى حكوومه‌ت بڕیاره‌كه‌ى لهبارهیانهوهداوه، چه‌ندین جار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ته‌نانه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش خێمه‌یان هه‌ڵداو داواى دامه‌زراندنیان ده‌كرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە