پەیامی کورد... بریتانیا سزای نوێی بەسەر سوپای پاسداراندا سەپاند
ئەمڕۆ دوشەممە، بریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا، سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر کاربەدەستانی ئێرانی لە نێویاندا ئەندامانی سوپای پاسدارانی راگەیاند و دهڵێت، "بەرپرسن لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ".
بهگوێرهی ماڵپهڕی شهرق ئهلئهوسهت، حکومەتی بریتانیا ئاماژەی بەوەداوه کە گەمارۆکان چوار سەرکردەی سوپای پاسداران دهكهنه ئامانج، كه بهرپرسیارێتی گهورهیان له "پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ" له ئهستۆدایه.
جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بریتانیا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکە پشتڕاستی دەکەنەوە کە چاومان لە سەرکوتی دڕندانە داناخەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ لێپرسینەوە لە رژێمی ئێران و کارەکانی".
سوپای پاسدارانی ئێران، یەکێکە لە لقهكانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە دوای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمانی ئایەتوڵا خومەینی دامەزرا، لەکاتێکدا کە سوپای ئاسایی ئێران بەپێی دەستوری ئێران بەرگری لە سنورەکانی ئێران دەکات.
سوپای پاسداران بهرگری له بهرژهوهندییهكانی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دهكات، كه هێزهكانی پێكدێت له هێزی زهمینی، هێزی ئاسمانی و هێزی دهریایی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە