هەواڵێکی تایبەت بە ڕۆژی دابەشکردنی مووچە

هەواڵێکی تایبەت بە ڕۆژی دابەشکردنی مووچە

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەێنێت : پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتو ٢٩-٣-٢٠٢٠ دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.
عابد ساڵح بەڕێوبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و بەهەمان شێوەی مانگەكانی پێشو ٤٥٣ ملیار دینارە.
لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانیش، عابد ساڵح بەڕێوبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ووتی "چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بانكەكان بكرێنەوە و دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە بكرێت".
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە