پەیاما کورد ـ لە شاری بەدلیسی باکووری کوردستان بە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراو دو سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لەم پەیوەندیەدا پارێزگاری بەدلیس ڕاگێندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: “لە بەرواری ٢٥/٦/٢٠١٨ لە کاتژمێری نزیک ١٢، لە ناوچەی قەرەقوڵا، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک دا، هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان سەربازێکی ئێمەیان کوشتووە و ٢ سەربازی دیکەش بریندار کراون”.
لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەکە بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە