پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی هێرش بۆ سەر بارەگای پارتی شەرمەزار کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی دەکات و رایدەگەیێنێت، چالاکییەکانی گرووپەکانی سەر بە ئێران، ناسەقامگیری و کێشەی ئیتنیکی و تائیفی دروست دەکات .
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشکردن بۆ سەر بارەگای لقی 5ـی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی لەلایەن بەشێکی لایەنگرانی حەشدی شەعبی کە سەرلەبەیانی شەممە 17-10-2020 روویدا رایدەگەیێنیت "بە تووندی هێرشی سەر لقی پارتی دیموکراتی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە هێرشی کرایە سەر، قسە و لێدوانی ئازادانە و رەخنەگرانە، پێکهێنەری هەر دیموکراسییەکە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا کە بەناوی گوتەبێژەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە بەپێویستیی دەزانێت، لایەنە سیاسییەکان بتوانن گفتوگۆیەکی بونیاتنەری بێ هەڕەشەی "گرووپە چەکدارەکان و چەتەکان" ئەنجامبدەن .
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، ئەو چالاکییە ناسەقامگیرکارانەی کە گرووپەکانی نزیکی ئێران لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەیکەن، کێشەی ئیتنیکی و تائیفی دروست دەکات .
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، بە هێزەوە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لەو قۆناخە هەستیارەی عێراق کە "هێشتا کۆرۆنا بەرۆکی گرتووە و قەیرانی دارایی هەیە و هەڕەشەی داعشیش بەردەوامە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە