ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئۆکراینا بڵاوکرایەوە

ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئۆکراینا بڵاوکرایەوە

پەیامی کورد... ئاماری کوژراو و بریندارەکانی ئۆکراینا بڵاوکرایەوە

حکومەتی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی هەشت کەس کوژراوە و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی ئۆکراینا بەفەرمی یەکەم ئاماری زیانە گیانییەکانی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا هەشت کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ڕووسیا شەش فڕۆکەخانەی ئۆکراینای بۆردوومان کردووە کە لە نێویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پۆریستڵ لە کیفی پایتەخت هەیە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە ئۆکرایناوە بۆ وڵاتان و بە پێچەوانەشەوە ڕاگرت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە