پەیامی کورد ... دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردو بەردەوامە و بڕیارە سبەی یەکشەممە مووچەی 13 وەزارەت و دەستە دابەشبکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان ، سبەی یەکشەممە مووچەی فەرمانبەرانی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی، كارەبا، پلاندانان كشتووكاڵ و چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە، بۆ دابەشکردنی مووچە پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ ئەو پارەیەی کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت کە زیاتر لە 378 ملیۆن دۆلارە.
١٦ی ئەم مانگە، سەرچاوەك له وەزارتى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم ڕایگەیاند، بڕى ٣١٧ ملیار دینار له وهزارهتى دارایی عێراقەوە گهیشتوەته هەرێم و بڕیاره بۆ تهواوكردنی مووچهى مانگى 10 بهكاربهێنرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە