ئاگاداربن ئەو کەسانە کە پەتاتە دەخۆن
لە ئاگادار کردنەوەیەکی پەیمانگایەکی زانستی خۆراک لە ئەڵمانیا باسی مەترسی ئەوەیان کرد کە هەندێ پەتاتە توێکڵەی ڕەنگی سەوزی پێوە دیار دەبێت یان پەڵەو تێک چوون و نەرم بوونەوەی پێوە دیارە ئەو جۆرە پەتاتانە مادەی (ئەلسۆلانین)ی ژەهراوی دروست دەکات.
زانا ئەڵمانیەکان باسی ژەهراوی بوونی خۆراک دەکەن بەتایبەتی مادەی (ئەلسۆلانین)ی کە تووشی هەر کەسێک بێت سەری گێژ دەکات و ئازاری گەدەیشی دەدەات و ئیسهالی دەکات.
بۆ دورکەوتنەوە لە خواردەمەنییە ژەهراوییەکان بە تایبەتی پەتاتە نابێت بەهیچ جۆرێک بە توێکڵەوەی بخورێت تاوەکو دڵنیا نەبیت پەتاتەکە تازەیە و ڕەنگی توێکڵەکەیشی نەگۆڕاوە، بەڵام لە هەموو ئەگەرەکاندا نابێت منداڵ پەتاتە بە توێکڵەکەیەوە بخوات.
پێویستە ئەو ئاوەی کە پەتاتەی پێ دەکوڵێنیت بەکار نەهێنرێتەوە و هەروەها لە کاتی خواردنی پەتاتەیشدا ئەگەر تامی پەتاتەکە تاڵ بوو باشترە نەخورێت و فڕێ بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە