پەیامی کورد ... ئەمریکا ١٢ کەس و کۆمپانیای بە تاوانی هاوکاری پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران خستە گەمارۆوەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٢ کەس و کۆمپانیا کە لە بواری پەرەپێدانی ئەتۆمی لەوانەش هەناردەکردنی تەکنۆلۆژیا بە کۆمپانیاگەلی درووستکەری سانتریفیووژ ئێرانی چالاکییان هەبوو گەمارۆ داوە .
هەروەها وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو کە ئەحمەد الجبووری ، بەرپرسی بزووتنەوەی ەلمحور ، نۆفل العاکوب ، پارێزگاری پێشووی نەینەوا ، وەعد قەدۆ ،فەرماندەی هێزە سەربازییەکانی الشبک لە دەشتی نەینەوا و ریدان الکلدانی فەرماندەی هێزەکانی بابلیۆن لە ناو حەشدی شەعبی بە تاوانی بوونیان لەگەڵ ئێران لە لیستی گەمارۆوەکانی خۆی زیاد کرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە