لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەرەوە زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەرەوە زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لە هیندستان بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەرەوە زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا


بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەر لە ویلایەتی ئۆدیشای هیندستان زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون.

هیندستان تایمز بڵاویکردەوە، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک شاری بالاسۆری ویلایەتی ئۆدیشا روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەرەتا دوو شەمەندەفەری نەفەرهەڵگر تووشی پێکدادان بوون و لە رێڕەوەکانیان لایانداوە، دواتر شەمەندەفەری سییەم خۆی پێیاندا کێشاوە.

تیمە فریاگوزارییەکانی ئەو ناوچەیە ئاشکرایانکردووە کە ترسیان لەوە هەیە کە زۆرێک لە سەرنشینەکان لەناو رێڕەو و شەمەندەفەرە زیانلێکەوتووەکاندا گیریان خواردبێت، لەکاتێکدا هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان هێشتا بەردەوامن.

بەپێی ئامارە سەرەتاییە ئاشکراکراوەکان، ژمارەی مردووەکان تا ئێستا زیاترە لە 50 کەس و زیاتر لە 300 کەسیش برینداربوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە