ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامی کورد    ...    جووتیار عادل، ووتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"كڕینی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەم دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەكی نییە".

جووتیار عادل لە روونكردنەوەیەكدا نووسیویەتی،"لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا، پاراستنی سەلامەتی و تەندرووستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكومەتە."

ووتەبێژی حكومەت دەڵێت،"ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندرووستی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردوە."

راشیگەیاندوە،"داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر ، کە دەبنەهۆی ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسی دیاریکراو و  لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە