پەیامی کورد... لە ئەفغانستان قوتابییانی کچ تا پۆلی شەش دەتوانن بگەڕێنەوە خوێندنگە
زه‌بیحوڵڵا موجاهید، جێگری وه‌زیری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان، كه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌زووترین كات كچانی قوتابیش له ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنه‌وه فێرگه و خوێندنگه‌كانیان بەڵام ئەو قوتابیانە دەبێت سەرپۆشی ئیسلامیان هەبێت و تا پۆلی شەشی بنەڕەتی دەتوانن بگەرێنەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی "باركتار" له‌سه‌ر زاری زه‌بیحوڵڵا موجاهید گواستییه‌وه، "به‌رپرسانی ئیماره‌تی ئه‌فغانستانی ئیسلامی كار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لێك جیاكردنه‌وه‌ی كوڕان و كچان و دابه‌شكردنی مامۆستایانی كچ به‌سه‌ر قوتابخانه‌ی كچان تا پۆلی شەشی بنەڕەتی ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ وه‌زاره‌تی فێركردنی حكومه‌ته كاتییه‌كه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، ده‌رگای فێرگه‌كان ده‌كرێنه‌وه و فێرخواز و مامۆستایان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌ڵام وه‌ك دووپاتی كرده‌وه, ئەو بڕیارە قوتابیان و مامۆستایانی کچ ناگرێتەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی فێركردنی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه 18ی ئهیلوول، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن، كه تایبه‌تن به قوتابیانی كوڕ ده‌رگاكانیان ده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به قوتابخانه و فێرگه‌كانی كچان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نیا رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی پیاو ده‌درێت به‌شداری له وه‌رزه‌كانی خوێندندا بكه‌ن و پێویست به گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستایانی كچ ناكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه لیژنه‌ی فێركردنی ئه‌فغانستان، كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست تاڵیبانه‌وه‌یه، رایگه‌یاند، هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی دكرێنهوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وكات دووپاتی كرده‌وه، له داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر فێركردنی قۆناغه‌كانی دواناوه‌ندی و خوێندنی باڵا ده‌درێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به دۆخی فێركاری قوتابیانی كچ له قۆناغه‌كانی دوای سه‌ره‌تایی بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە