ئاڵمانیا فڕینی فڕۆکەکانی " ئێران "ی بۆ ووڵاتەکەی ڕادەگرێت

ئاڵمانیا فڕینی فڕۆکەکانی " ئێران "ی بۆ ووڵاتەکەی ڕادەگرێت

پەیامی کورد ...  بەرپرسانی ئاڵمانیا دەیانەوێ فڕینەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێرانی ماهان لە فڕۆکەخانەکانی خۆیان ڕابگرن.

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی بێڵد بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی دا بڵاو کردەوە .

بە ئەگەری زۆر فڕینی فڕۆکەکانی ئێرانی لە جانیوەری ٢٠١٩ ەوە ڕادەگیرێت . لە حاڵی ئێستادا کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان شەش جار لە حەفتادا لە تارانەوە بۆ میونشێن و دۆسێڵدۆرف فڕینی هەیە .

ڕۆژنامەی بێڵد جەختی کردەوە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان گوایە لەگەڵ بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا پەیوەندی هەبووە و بە بار کردنی چەک و میلیشیاکان بۆ سووریا خەریکە . جگە لەمانە دەوترێ ماهان سەر بە فەرماندەەی پێشووی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە .

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان لە ساڵی ٢٠١١ ەوە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادا جێگیر کراوە . هۆکاری گەمارۆدانی لە لایەن ئەمریکاوە ئەمەیە کە فڕۆکەکانی ماهان گرووپگەلی سەربازی ئێران دەگەێنێتە ووڵاتی سووریا .

جێگای ئاماژەدانە پەیوەندی ئەمریکا و ئێران لە دوای گەیشتن بە دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ دا ڕەشتر و ناخۆشتر بووە .

سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ئێرانی بە تێکدانی سەقامگیری ناچەکە و پاڵپشتی لە تێرۆریسمی جیهانی تاوانبار دەکات .

ڕوبەرانی ئێران لە وولامدا قەولیانداوە لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکادا ڕادەست نەبن و بە دوای خەت و ڕێڕەوە سیاسییەکانی خۆیانەوە بەردەوام بن .

هەشتەمی مانگی مەی ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە پڕۆگرامی بەرجام دەردەچێت و نە تەینا گەمارۆکانی پێشوو دەگەڕێنێتەوە بەڵکوو گەمارۆگەلی نوێش لە دژی تاران جێ بە جێ دەکات .

 دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا کە هەناردە کردنی نەوتی ش دەگرێتەوە لە ٥ی مانگی نۆڤەمبەرەوە جی بە جێ کرا . برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران دا هۆشداری دا ، کەسانێک کە بیانەوێت مێکانیزمی سنوورەکانی دژی ئێران دەور بدەنەوە ، ڕاستەوخۆ گەمارۆ دەدرێن . واشینتۆن دەیەوێت هەوڵگەلێک لە دژی ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری ئێران دەکەن دەست پیبکات و وولاتانی کڕیاری نەوتی ئێرانن و بەردەوامن لە کڕینی نەوتی ئەو ووڵاتە سزا بدات . جێگای ئاماژەیە ٦ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ یەکەمین مەوجی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کە دوای ڕێکەوتننامەی ناوەکی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٥ دا ڕاگیرابوو ، سەر لە نوێ جێ بە جێ کرا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە