پەیامی کورد... تاڵیبان ٧سەربازی ئێرانی دەستبەسەر کرد
لە سنووری "ئیسلام قەلعە" ٧ سەربازی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراون.
"مەولەوی هۆمایوون هیمەت'' لە بەرپرسانی تاڵیبان وتوویەتی: ''ئۆتۆمبێلی هێزە نیزامییەکانی ڕژێمی ئێران بەهۆی بەزاندنی سنووری ئەفغانستان دەستی بەسەردا گیراوە".
هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە: "تاڵیبان بێ ئاگادارکردنەوەی ئێران ویستوویەتی جادە دروست بکات، بۆیە ئێمە چووینەتە نێو خاکی ئەفغانستانەوە".
لە دوای ئەو ڕووداوە سنووری "ئیسلام قەلعە" داخراوە.
ئەوە یەکەم جار نییە کە لەنێوان هێزەکانی ئێران و تاڵیبان شەڕ و تێک هەڵچوون ڕوو دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە