یۆنان کەشتی جەنگی چارۆکەدار لە فەڕەنسا بە کرێ دەگرێ

یۆنان کەشتی جەنگی چارۆکەدار لە فەڕەنسا بە کرێ دەگرێ

بریکاری وه‌زیری به‌رگری یۆنان له‌ میانی به‌شداریکردن له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ی له‌ ڕێگای به‌کرێگرتنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ واتا تاکو ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قسته‌کان دوو که‌شتی جه‌نگی له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌کڕێ.

کۆوڤه‌لیس وتی : له‌ ڕێگای به‌کرێگرتنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا دوو که‌شتی جه‌نگی چارۆکه‌دار له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌کڕین، دواتر دوو که‌شتی دیکه‌یش ده‌کڕین .

کۆوڤه‌لیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ هاوینی ئه‌مساڵ دوو که‌شتی جۆری FREMM  ده‌گه‌نه‌ یۆنان و وتیشی " دوو که‌شتییه‌ جه‌نگییه‌ چارۆکه‌داره‌که‌ی دیکه‌ پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ بکڕین نه‌ک به‌ ڕێگای به‌کرێگرتن تاکو دانه‌وه‌ی قسته‌کان".

کۆوڤه‌لیس تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێویستی کاره‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سوپای یۆنان به‌ واتای بوونه‌ به‌شێک له‌ وڵاته‌که‌ی نایه‌ بۆ پێشبڕکێی چه‌ک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە