ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك له هێرشی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك، به پشت به‌ستن به زانیاری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، چه‌كدارانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش، كه ژماره‌یان له نێوان 20-30 چه‌كداردایه، له ناوچه‌كانی “ته‌ل حه‌مه” لە پشت گوندی حەفتەغاری سنووری داقووق، كۆبوونه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌ش دووره له ئاوه‌دانی.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، چه‌كدارانی داعش جلی سه‌ربازییان له‌به‌ره و هاووڵاتیانی سڤیل و گوندنیشانیش له ناوچه‌كه دوورن، داواش ده‌كات رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ هه‌ر هێرشێكی داعش له ناوچه‌كه.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، له ده‌وروبه‌ری پارێزگای كه‌ركووك روو له زیادبوونه و چه‌ند جارێكیش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان له ناوچه‌كه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە