پەیامی کورد ... گووگڵ هەندێک هەژماری یووتیووب پەیوەندیدار بە ڕژیمی ئێرانی بلۆک کرد .
لە دوای تویتەر و فەیسبووک ، کۆمپانیای گووگڵ یش هەواڵی بلۆکە کردنی هەندێک هەژماری یووتیووب ی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند کە " بۆ چالاکیگەلی هەماهەنگ لە ڕاستای سیاسەتەکانی حکوومەتی " کەڵکیان لێوەرگیراوە .
گووگڵ لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا دەربارەی دووهەمین وەرزی ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند ١٦ هەژماری کەناڵی ڤیدیۆیی یووتیووب کە سەر بە " یەکیتی نێودەوڵەتی میدکانی مەجازی " سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لە مانگی ئەیپریلەوە بلۆک کراون
ئەم کۆمپانیایە ئەم هەژمارانەی بە ئەنجامدانی " ئۆپراسیۆنی ڕەخنەکردنی هەماهەنگ " تاوانبار کردووە و نووسی کەربەرانی ئەم هەژمارانە بەباتگەلێکیان بە زمانی عەرەبی دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و هەروەها پەیوەندی ئەمریکا و عەرەبستان ی سەعوودی بڵاوکردووەتەوە .
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی بەردەوام بابەتگەلیکیان لە دژی بەڕێوبەرانی دەوڵەتی ئەمریکا لە بواری زاڵبوون بەسەر بلابوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بڵاو دەکەنەوە
گووگڵ هەروەها هەژمارگەلیکیان سەر بە دەوڵەتانی ڕووسیا و چین یش بلۆک کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە