پەیامی کورد ... ئەمریکا ئەرتەشی خۆی لە سووریا دەباتە دەر بۆ ئەوەی لە سەر هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران تەرکیز بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لێکۆڵەری بەناوبانگی قەتەری لە ڕۆژنامەی " العرب " جابر العورمی لەمبارەوە نووسی : سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە سەرکەوتن بە سەر گرووپی داعش لە سووریادا هەواڵیدا و ڕایگەیاند کە ئەمە هۆکاری سەرەکی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لەم ووڵاتەدا بووە .
سارا ساندێز ، ووتەبێژی میدیایی کۆشکی سپی ش دواتر ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەرچوونی ئەرتەشەکەی لە سووریا دەست پێکردووە ، بەڵام سەرکەوتن بە سەر داعشدا بە مانای نەبوونی هاوپەیمانی نییە . ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی هەواڵی خۆی ڕایگەیاند کە تەواوی کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سووریا دەرچوونە و لەوێ نەماون و هێزە چەکدارەکانیش لە ماوەی ٦٠ تاکوو ١٠٠ ڕۆژدا لەو ووڵاتە بە تەوای دەردەچن .
الحورمی ووتی : " بزووتنەوەی ئەمریکا لە سووریا و دەرچوونی ئەرتەش نابێ وەکوو هەنگاوی بێ تاوانی لە قەڵەم بدرێت . ئایا ترامپ ئەم کارەی نەکردووە کە بیرۆکەی سەربازی خۆی بۆ سەر ووڵاتی ئێران ڕێک بخات و لە کێشە ناوخۆییەکان دەربچێت و خۆی بدزێتەوە .
ئەم کارناسە جەخت دەکاتەوە کە نرخی ئەم بڕیارە دەکەوێتە سەر شانی ووڵاتانی ناوچەکە .
لە قەتەر بنکەیەکی زۆر گەورەی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی هەیە لەو جێگایەی کە ئەمریکییەکان لە سووریا و عێراق هێرشیان دەکردە سەر مۆڵگەکانی داعش .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە