ئیسرائیل : سەدان ئامانجمان لە ناو جەرگەی ئێران بۆردومان کرد

ئیسرائیل : سەدان ئامانجمان لە ناو جەرگەی ئێران بۆردومان کرد

PeyamaKurd - ئیسرائیل : سەدان ئامانجمان لە ناو جەرگەی ئێران بۆردومان کرد

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پلان و سەدان ئامانجی ئامادەکراویان هەیە بۆ هێرش کردنە سەر ئێران، هاوکات جەختیان لە بەردەوامیی هێرشەکانیان بۆ سەر ژێرخانی سەربازی ئەو ووڵاتە کردەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی فەرمی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجیان لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران بۆردومان کردووە. ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکان بە دیاریکراوی سیستەمە مووشەکییە بالیستییەکان و تۆڕەکانی بەرگری ئاسمانییان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپا، ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون بریتین لە، بارەگاکانی جێگیربوونی سەربازانی سوپای ئێران، سیستەمە بەرگرییەکان، هەروەها بنکەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی.

لەلایەکی دیکەوە، جەدعۆن ساعیر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە كە باس لەوە دەکەن ئیسرائیل ڕووبەڕووی کەمی مووشەکی بەرگری بووەتەوە.