پەیامی کورد ... ئەمریکا کەل و پەلی بەرگری مووشەکی دەفرۆشێتە ووڵاتی کوەیت
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بۆ فرۆشتنی کەل و پەل بە بەهای ١.٤ میلیارد دۆلار بۆ بەهێزکردنی سیستەمگەلی بەرگری مووشەکی پاترییۆت لە کوەیت گەیشتوونەتە ڕێکەوتن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هێل ، بەهای ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ فرۆشتنی سێ جۆرە لە لیستەی چەکگەل بە کوەیت ، یەک میلیارد و ٤٢٥ میلیۆن دۆلارە .
بە پێی ئەم ڕێکەوتنە ٨٤ مووشەکی پێشکەوتوو ی پاترییۆت بە بەهای ٨٠٠ میلیۆن دۆلار ، خەدەماتی تەکنیکی بە بەهای ٤٢٥ میلیۆن دۆلار و چاککردنەوە و داڕێشتنی بەرنامەی ئەم سیستەمە مووشەکییانە بە بەهای ٢٠٠ میلیۆن دۆلار بە کوەیت دەفرۆشرێت .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێکەوتننامەیە ، توانای کوەیت بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ هەڕەشەگەلی داهاتوو و دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی زیاتر بۆ ژێرخانەکانی نەوت و گازی سروشتی خۆی باشتر دەکات
بەم تازەییانە ، بەرپرسی گشتی لادراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند دەربارەی هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەوردانەوەی کۆنگرە و فرۆشتنی چەک بە بەهای ٨ میلیارد دۆلار بە عەرەبستانی سەعوودی لیکۆڵینەوەی کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە