پەیامی کورد ... سەرۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گوتی، بڕیاره سبه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان بگەڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا باسی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه دەكه‌ن و كامه بژارده بۆ كورد باش بێت بڕیار له‌وه ده‌ده‌ن.
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ڕایگەیاند : "گفتوگۆكانی نێوان شاندی كورد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو و لایه‌نه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامه و لێكنزیكبوونه‌وه درووست بووه و دوو ڕۆژی دیكه مۆڵه‌ت دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌نجامێك و ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌نگ به كابینه‌ی نوێ بدرێت و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێش نه‌رمیی نواندووه."
فارس عیسا گوتیشی: "بڕیاره سبه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆ ببنه‌وه و تێیدا باس له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه ده‌كەن و هه‌موو بژارده‌كان ده‌خەنه ڕوو، كامه‌یان بۆ كورد باشتر بێت ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه تا ئێستا كورد یه‌كگرتووه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە