سەرۆکی حزبوڵای لوبنان سوپاسی ئیسرائیل دەکات

سەرۆکی حزبوڵای لوبنان سوپاسی ئیسرائیل دەکات

سەرۆکی حزبۆڵلای لۆبنان لە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی حزبۆڵلا وتی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بۆ گۆڕینی دۆخەکە لە قازانجی ئیسرائیل و ووڵاتانی دیکە، شکستی خوارد.

لە ڕاپۆرتێکدا " سەید حەسەن نەسرۆڵلا " ، سەرۆکی حزبۆڵلای لۆبنان ووتی: من لە هەموو لاینگرانی حزبۆڵلا داوا دەکەم کە بچنە پای سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن چون دەبێت بە هێزی تەواو بچینە پەرلمان.

ئەو زیادی کرد: ڕژیمی ئیسرائیل بۆ ئەوەی دەستی بە دیمەشق و بەیروت بگات دەبێت لە دەشتەکانی بەقاعەوە تێپەڕ بێت، ئیسرائیل دوای شکستە زۆرەکانی ترسەنۆک تر لەوەیە بیەوێت بە بەقاعدا تێپەڕێت. ئێمە ساڵانێکی زۆرە فێربووین کە تەنیا بەرخودان ئیسرائیل شکست دەدات.

نەسرۆڵلا ئاماژەی دا: ئێمە داوای پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکەین، دەبێت ێەو کەسانەی لە دوای ئەوەن سووریا ڕادەستی ئەمریکا بکەن لە هەڵەکان وانە وەربگرن. 

ئەو سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا وتی: ۷ ساڵە دوژمنەکانی سووریا شکست دەخۆن، بۆ ئەمریکا ڕۆژی شەممە هێرشی کرد چون ڕۆژی شەممە بڕیار وابوو کە گرووپێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی سووریا بکات و ئەمریکا لەمە نیگەرانە. ئێمە بۆ هەرچی شتە ئامادە بووین، بەڵام ئاستی هێرشەکان ئەوەندە نەبوو پێویستی بە بریتانیا و فەڕانساش بکات، ئەم دووڵاتەش هاتن تاکوو نەوترێت ئەمریکا تەنیایە.

سەرۆکی حزبۆڵلا زیادی کرد: سپاسی سیستەمی دژە مووشەکی ئیسرائیل دەکەین کە بە باشی زۆربەی مووشەکەکانی خستە خوارەوە. ئەمریکا لە سووریا شکستی هێناوە و دەبێت لەم ووڵاتە بکشێتەوە. ئەم هێرشە هیچ ئامانجێکی نەپێکاوە.

ئەو هەروەها وتی:بڕێک لە وڵاتانی کەنداوی فارس تاکوو ئەو جێگەی توانیان لە درێژەی هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا هەنگاویان هەڵگرت بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئەمریکا لە ترسی ئەوەی شەڕی گەورەی تووش بێت هێرشێکی سنوورداری ئەنجامدا.

نەسرۆڵلا زیادی کرد: سنووردار بوونی هێرشەکە توانی باڵای بەرەی خۆڕاگری نیشان بدات کە ئەمریکا ناتوانێت لە دژی شەڕی ڕاستەوخۆ بکات. ئەوەی شەممە ڕووی دا بووە هۆی ئەوەی ئێمە زیاتر بڕوا بە هێزەکانی خۆمان بکەین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە