تەندروستی جیهانی: كۆریای باكور كۆرۆنای تێدا نییە

تەندروستی جیهانی: كۆریای باكور كۆرۆنای تێدا نییە

 پەیامی کورد ... تەندروستی جیهانی: كۆریای باكور كۆرۆنای تێدا نییە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، لە كۆریای باكور پشكنینی كۆرۆنا بۆ 42 هەزار كەس كراوە و هیچ توشبوویەكیان تێدا نەبووە و ئەو وڵاتە كۆرۆنای تێدا نییە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتی هەفتانەیدا باسی لەوە كردووە، لە ماوەی نێوان 8 بۆ 14ی تشرینی یەكەم پشكنینی كۆرۆنا بۆ 678 هاوڵاتی كۆریای باكور كراوە و هەموویان پشكنینەكانیان پاك بووە.

رونیشكراوەتەوە، لەنێو ئەو كۆریانەشی لە چەند رۆژی رابردودا پشكنینیان بۆ كراوە 113 كەسیان پەتای ئەنفلۆنزا و هەوكردنی توندی سیستمی هەناسەدانیان هەبووە، ئەوانەی تریشیان كە پشكنینەكەیان بۆ كراوە لە كەرتی تەندروستی كاریان كردووە.

بەپێی هەمان راپۆرت، بەوەش كۆی گشتی پشكنینەكان لە ماوەی رابردودا گەیشتوونەتە  42 هەزار و 773 پشكنین و ئەوەش دەیسەلمێنێت، ئەو وڵاتە كۆرۆنای تێدا نییە.

كۆریای باكور كە وڵاتێكی داخراوە بە رووی جیهاندا، رێوشوێنی توندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گرتووەتە بەر بەتایبەتی لە سنورەكان و جەخت لەوە دەكاتەوە، وڵاتەكەی خاڵییە لە ڤایرۆسەكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە