بانکدارێکی ئەمریکی ڕێگای لەناوبردنی ئەمریکای بە ڕووسیا نیشان دا

بانکدارێکی ئەمریکی ڕێگای لەناوبردنی ئەمریکای بە ڕووسیا نیشان دا

پەیامی کورد    ...    بانکدارێکی ئەمریکی ڕێگای لەناوبردنی ئەمریکای بە ڕووسیا نیشان دا  .

بانکدارێکی ئەمریکی بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، مەترسییەکانی پاشەڕۆژی ئەمریکا خستە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەڕیوبەری پێشووی بانکی ئەمریکی " گۆلدمەن ساکس ، لۆئید بلێنکفین لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا ڕایگەیاند و نووسی : ئابووری و ئەرتەشی ئەمریکا بە ئەگەری بەشداربوونی سەرۆککۆماری برێنی سەندێرز و ڕووسیا دەتوانێ لە ماوەیەکی نزیکدا لە ناو بچێت . ئەو جەختی کردەوە : ئەگەر سەندێرز نوێنەری دیموکراتەکان بێت لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا ڕووسەکان مەجبوورن پێداچوونەوە بکەن کە بە قازانجی چ کەسانێک کار بکەن کە زیاتر زەرەر لە ئەمریکا بدەن .

سەندێرز لە ئاستی ترامپ لە کۆمەڵگادا جەنجاڵییەو ئەو ئابووری ئێمە خراپ دەکات و گرینگی بە هێزە چەکدارەکانی ئێمە نادات ، ئەگەر من ڕووس ببواما ئەوە من ئەم جارە بەرتری من سەندێرز دەبێت ."

بە ووتەی NYT برنی سەندێرز دانانی ماڵیاتی لە سەر دەوڵەمەندان ی ئەمریکی پێشنیار کردووە ، لە کەسب و کاری گەورە بە هۆی قازانجی زۆر و پێدانی ماڵیاتی کەم ڕەخنەی گرت و ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک نابێ میلیاردێر بوونی هەبێت 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە