پەیامی کورد … لە عێراق ساڵانە زیاتر لە ٧٧٠ پۆلیس کوژراون
به‌پێی ئامارێك له دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه تائێستا نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار پۆلیس له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق كوژراون.
ماڵپه‌ڕی "The Conversation" راپۆرتێكی له باره‌ی تونوتیژیه‌كانی عێراقه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ٢٣ پۆلیس له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان كوژراون.
باسی له‌وه‌شكردووه، ژماره‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی له ساڵی ٢٠٠٣وە له عێراق كوژراون نزیكه‌ی ١٤ هه‌زار كه‌سن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئه‌و پۆلیسانه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی راسته‌وخۆوه كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، مه‌شق و راهێنانیشی پۆلیس له‌و ئاسته‌دا نییه كه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیه ئه‌منییه‌كاندا بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە