بەوتەی سەرۆكی لیژنەی دانوستانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئەمریكا ناتوانێت بەرپرسیارێتی دەرەنجامەكانی كشانەوە لەسوریا هەڵبگرێت، لەكاتێكدا هێشتا ئامانجەكانی لە ناوچەكەدا نەپێكاوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نەسر حەریری، سەرۆكی لیژنەی دانوستانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند، دەڵێت، "من باوەڕم وایە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جارێ ناتوانێت هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە".
ئەوەش لەكاتێكدایە کە لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندبوو، کە پێی باشە هێزەكانی وڵاتەکەی لەسوریا بكشێنێتەوە، بەڵام دواتر ڕازی بوو لەسەر ئەوەی بۆ ماوەیەكی دیكە لەوێ بمێننەوە.
نەسر حەریری، سەرۆكی لیژنەی دانوستانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاند، جەختیشیکردووەتەوە، کە "تائێستا رێکخراوی تیرۆریستی داعش ماوە و ئەگەر ئەو هۆكارانە چارەسەر نەکرێن، كە داعش بەهۆیانەوە دروست بووە، ئەوا ئەم سەركەوتنانە هەمووی كاتی دەبن، شەڕی دژی تیرۆریستانیش كاری سەرەكی ئەمریكایە".
حەریری دووپاتیشیکرددووەتەوە، کە "تاكە ڕێگە بۆ كۆتاییهێنان بە ملمكانێكانی سوریا گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسییە، كە ببێتە هۆی گۆڕینی بەشار ئەسەد، چونكە ئەو تەنها گرنگی بە چارەسەری سەربازیی دەدات".
سەرۆكی لیژنەی دانوستانەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، دەشڵێت، "چارەسەری سەربازیی تەنها لە كاتێكدا ڕێی تێدەچێت كە واشنتۆن و مۆسکۆ لە گەیشتن بە چارەسەرێك جددی بن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە