بەپێی هەواڵێکی کۆمسیۆن، نوسینگه‌كانی سه‌ر به‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان عێراق، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌رانیان له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق راگه‌یاند.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵتویانکردووەتەوە، کە ئه‌و نوسینگانه‌ی ئاماری به‌شداریكردنی ده‌نگده‌رانیان له‌كاتژمێر (٧)ی سه‌رله‌به‌یانی تا كاتژمێر (١٢)ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆیان ئاشكرایكرد، بەشێوەیەک کە له‌پارێزگای بابل رێژه‌ی به‌شداری (٣٠٪) و له میسان (٢٣٪) بووه.
هاوکات نوسینگه‌ی كۆمسیۆنی پارێزگای دیاله‌ش رایگەیاندووە، كه تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان (٣٠٪) و له نه‌جه‌ف (٢٠٪) و له‌دیوانیه‌ش (٢٨٪) بووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە له‌كاتژمێر حەوتی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (١٢-٥-٢-١٨) ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاووڵاتیان كراوه‌ته‌وه‌و به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆن پرۆسه‌كه تا كاتژمێر (٦)ی سه‌رله‌ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە