سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئێران کۆبووەوە

سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئێران کۆبووەوە

پەیامی کورد... سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئێران کۆبووەوە

 

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین بەر لە دەستپێکردنی لووتکەی ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای کە لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی کۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کرملین، ڤلادیمیر پووتین لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران لە هەموو ڕووێکەوە بەرەوپێشچوونی بەخۆە بینووە.

 

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین بە ئاماژەدان بەوەی بۆ ئەوەی ئێران ببێتە ئەندامێکی تەواو لە ڕێکخراوی هاریکاریی شەنگهای هەموو شتێکیان کردووە، ئاشکرای کردووە کە هاوبەشەکانی دیکەش پشتگیرییان لە داواکارییەکەی ئێران کردووە بۆ ئەندامێتیی لە ڕێکخراوەکە.

 

ڤلادیمیر پووتین ئاماژەی بەوەش کرد"ئێران لەئێستاوە ئەندامە لەم ڕێکخراوە جیددی و نێودەوڵەتییە. ئێمە زۆر دڵخۆشین بەو بڕیارەی ئێران".

 

هەروەها سەرۆکی ڕووسیا باسی لەوەش کردووە کە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەکی ئەرێنی پەرەی سەندووە و ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە مانگی دەستکردی "خەییام" کە لەلایەن ڕووسیاوە لەسەر داوای ئێران بەرهەم هێنرابوو، نۆی ئاب لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی بایکۆنور لە کازاخستان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو.

 

پووتین بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێککەوتنێکی گەورەی نوێی نێوان ڕووسیا و ئێران لە قۆناغی کۆتایی کاردایە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران بۆ ئاستی هاوبەشی ستراتیجیی، ڕایگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات بە ڕێژەی لەسەدا ٨١ و لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیادی کردووە.

 

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین بە دەربڕینی ئەوەی کە پەیوەندییەکەی پتەو لەنێوان حکومەتی هەردووڵاتدا هەیە ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو، شاندێکی بازرگانی ڕووسیا سەردانی ئێران دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە