ژان لۆدریان : هێرشەکە یه‌ك قۆناغی بووه‌ و له‌م قۆناغه‌دا هێرشی دیكه‌ی له‌مجۆره‌مان له‌به‌رنامه‌دا نییه

ژان لۆدریان : هێرشەکە یه‌ك قۆناغی بووه‌ و له‌م قۆناغه‌دا هێرشی دیكه‌ی له‌مجۆره‌مان له‌به‌رنامه‌دا نییه

لەمیانەی بەشداریکردنی لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی BFM TV ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ئامانجه‌كان له‌ سووریا پێكراون و به‌شێكی گرنگی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌نێوبراون و له‌م قۆناغه‌دا  هێرشی دیكه‌ی له‌مجۆره‌یان له‌به‌رنامه‌دا نییه‌.

هاوکات لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پێشتر ئامانجه‌كانی چه‌كی كیمیایی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د-یان له‌ سووریا ده‌ستنیشان كردووه‌ و گوتی: “ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كان له‌ سووریا پێكراون و به‌شێكی گرنگی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌نێوبراون”.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕاشیگەیاند کە هێرشەکە یه‌ك قۆناغی بووه‌ و له‌م قۆناغه‌دا هێرشی دیكه‌ی له‌مجۆره‌یان له‌به‌رنامه‌دا نییه. به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری “به‌زاندنی هێڵی سوور كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌ دیاریكراوه‌”له‌وانه‌یه‌ هێرشی دیكه‌ بێنه‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە