تیرۆرستانی داعش لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک هێرشیان کردە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامی پێکدادانێکی سەخت دواتر داعش 27 کەس لە حەشدح شەعبی ڕفاند
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکرانەوە رووداوەکە بەم شێوەیە بووە، تیرۆرستانی داعش لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک لە نێوان گوندەکانی سەعدونیە و شەهریە هێرشیان کردووتە سەر لیوای عەلی ئەکبەری سەر بە حەشدی شەعبی و شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس لە نێوانیان روویداوە.
وتەبێژی حەشدی شەعبی عەلی حوسێن کە زانیاری دا بە ڕاگەیاندنەکان، گووتی دوای شەڕ و پێکدادانەکە حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدڕال ئەو جێگایەیان دورپێچ کردووە و داعش 27 میلیشیای سەر بە لیوای عەلی ئەکبەری ڕفاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە