ئەندامێكی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند جموجۆڵ و چالاكی داعش لەناو سنوری پارێزگای سەڵاحەدین و لەسەر سنوری پارێزگای دیالە “گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار.”
عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بە “السومریة نیوز”ی ڕاگەیاندوە كە چالاكی و جموجۆڵی داعش لەسەر سنوری نێوان دیالە و سەڵاحەدین لەنێو سنوری پارێزگای سەڵاحەدیندا “بەم دواییانە گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار لەڕێگە زیادبوونی چەكدارەكانیان و جموجۆڵە ئاشكراكانیان بەڕۆژدا.”
ئاماژەی بەوەشداوە كە داعش ئامێری گەورەی هەیە بۆ هەڵكەندنی زەوی كە ئەوەش تا ئێستا وەك مەتەڵێك ماوەتەوە كە بۆچی زەوی هەڵدەكەنن.
داواشی كردوە كە ئۆپراسیۆنی سەربازی یاخود هێرشی ئاسمانی لەدورەوە هەبێت بۆ دامركاندنەوەی چالاكی و جموجۆڵەكانیان.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە