پەیامی کورد ... داعش هێرشیكرده سه‌ر ناوچه‌ی راشیدیه‌ی به‌غدا
شەوی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزێكی فیرقه‌ی 11ی سوپای عێراق له نزیك ناوچه‌ی راشدیه‌ی به‌غدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش به‌شدارییان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند كه شەوی چوار شه‌ممه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو گوندی درع فه‌یاز و عه‌بدوڵا فه‌یاز له ناوچه‌ی راشیدیه‌ی باكوری به‌غدا.\
هێزه‌كانی فیرقه‌ی 11ی سه‌ربه سوپای عێراق ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له ئه‌ستۆدایه و به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش به‌رده‌وامه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون بۆ شكستهێنان به‌و هه‌وڵه‌ی چه‌كدارانی داعش.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە