داعش کردەوەیەکی تری تیرۆرستی خۆیان لە پێگەکانیان بڵاوکردەوە

داعش کردەوەیەکی تری تیرۆرستی خۆیان لە پێگەکانیان بڵاوکردەوە

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش هێرشیان كرده‌ سەر گوندى كه‌نعان-ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى ڕیاز ، دوای مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك  موختارى گونده‌كه‌  ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به‌ناوى مه‌حجوب خه‌له‌ف، دوای ده‌ستگیركردنى ناوبراو به‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ده‌كوژرێت و كۆتایی به‌ژیانى دێت . 

داعش دواتر له‌پێگه‌كانى خۆیان  وێنه‌ى ساتى كوشتنى موختاری گونده‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ ، به‌چاڵاكى بۆ خۆیان له‌قه‌ڵه‌میان دا و وەکو پەیامێک بۆ هەموان كه‌ ئەوان له‌سنوره‌كه‌دا ماون و به‌رده‌وامن له‌چاڵاكی و كرداره‌كانیان 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە