پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ەوە بنکەی سەربازی قەدیری کۆمەڵگای یەکەمی سیستەمی دژە ئاسمانی سوپای پاسداران لە ئێران لەناوبردرا
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان شەوی ڕابردوو لە تەقینەوەیەکی بەهێزدا بنکەی سەربازی و نیزامی قەدیری ، کۆمەڵگای بنکەی یەکەمی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران کە شوێنی نەمایش کردن و پەردە لادانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی غەززە بوو لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرە ڕاداڕبڕەکانی ئیسرائیل ەوە لە ناو بردرا .
هەروەها جیگای ئاماژەدانە کە هەر ئەم شوێنە ، شوێنێکە کە حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی هیزەکانی سوپای پاسداران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێز ئاسمانی سوپا لەوێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هەیکەل گەورەکەی غەززەیان لەوێ نەمایش و پەردەیان لە سەرلادا بوو تەقێندرایەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە