پەیامی کورد ... دژبەرانی سەعوودی : بن سەلمان دەترسێ لە ناو کۆشکەکەی دا بکوژرێت
بنکەی میدیایی بەریتانیایی " میدڵ ئیست ئای " مەقالەیەکی لە مزاوی ڕەشید دژبری سەعوودی بڵاوکردەوە کە لەو مەقالەیەدا هاتووە : کوڕی مەلەک سەلمان دەترسێ کە لە ناو کۆشکەکیدا بکژرێت
بە پێی ڕاپۆرێت ڕەشید بە ئاماژەدان بەوەی کە مێژووی بنەماڵەی حۆکمڕان لە سەر عەرەبستانی سەعوودی پڕە لە تێکهەڵچوون و دەرگیری کە ژمارەیەکی زۆری لە هێز و سۆننەتگەلی ویراسی بەدیهێناوە جەختی کردەوە نیگەرانیەکانی بن سەلمان نە لە نەتەوەکەی خۆی یا ووڵاتانی دیکەی دراوسێیەتی ، بەلکوو لە ناوخۆی کۆشکەکەی خۆی سەرچاوە دەگرێت .
ئەم مامۆستایەی زانکۆ دانیشتووی بەریتانیا ، دەربارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دا ئاماژەی کردووە : بابەتی فەلەستین لە سەر میزی کێشە و جیاوازییەکانی نێوان ئەندامانی خانەدانی حاکم بەر باس نەبووە بەڵام ئەوەی کە بن سەلمان نایڵێت ، ئەوەیە کە تووڕەیی لە دژی ئەو لە ناو کۆشکەکەی خۆیدا تووندتر و بەرزتر بووەتەوە .
ڕەشید هەروەها ووتی : هەڵەکانی ڕیاز بۆ ڕاگەیاندنی ئاسایی کردنەوە کارێکی زۆر گرینگ هەژمار ناکرێت . بن سەلمان لە حاڵی ئەنجامدانی کارگەلێکی گەورەیە کە لە دەرەوەی قیتاری ئاسایی کردنەوە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل ە .
هەروەها نووسەر دەڵێ : بن سەلمان بە کەڵک وەرگرتن لە نفووزی ووڵاتەکەی و وەعدەی پێدانی پاداشتی ماڵی ، هەناگوی ڕەزامەندی زیاتری ووڵاتانی عەرەبی بۆ ئۆردووگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە