پەیامی کورد ... تورکیا بۆ یەکەمین جار لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ شکستی ئابووری ووڵات بەرەوڕوو بووەتەوە و نرخی لیرەی تورکی لە ئاکامی شەڕی تیجاری لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە .
تورکیا لە حاڵێکدا بەرەو پێشوازی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان دەڕوات کە بۆ یەکەمین جار دوای تێپەڕبوونی دە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ شکستی ئابووری ووڵات بەرەوڕوو بووەتەوە و نرخی لیرەی تورکی لە ئاکامی شەڕی تیجاری لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە .
هەربۆیە ئابووری یەک لە بابەتە گرینگەکانە کە لە حاڵی ئێستادا تورکیا دەست و پێی خۆی تێدا وون کردووە . ئەمە لە حالێکدایە کە سیاسەتمەداران و سەرمایەدارانی ووڵاتانی دەرەوە بە لە بەرچاو گرتنی دۆخی ئێستا بە جیددی لە حاڵی ووتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی تورکن . کۆمەڵگای تورکیا کە ساڵی ٢٠١٨ ی بە پەرەپێدانی ئابوورییەکی لاواز بە کەمتر لە ١% بە کۆتایی هێنا ، ئێستا بە گشتی ئەم هەڵبژاردنە بە چاوێکی زۆر گرینگ و هەروەها ئامرازێکی گرینگ بۆ تێپەڕاندنی ساڵی ٢٠١٩ وەکوو : ساڵی ئالۆز و پڕ کێشە " تەماشا دەکات و خەڵکی تورکیاش زۆر بە جێددی دەڕواننە سیاسەتە بەرگریکارانەکەی دەوڵەت بۆ تێپەڕ بوون لەم ئاڵۆزی لە دوای هەلبژاردنەکانەوە .
سەرمایەدارانی دەرەکی کە ئارەزووی سەرمایەگوزارین لە تورکیادا چاوەڕێی ئاکام و پاشهاتەکانی هەڵبژاردنی ٣١ مارسی ٢٠١٩ ەن کە لە هەر حاڵەتێکدا دەتوانێ لە هەژمار و عێساباتی تیجاری ئەواندا کاریگەری هەبێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە