پەیامی کورد... دابەزینی تەمەنی هەڵاتنی کچان و لەشفرۆشی لە ئێران بۆ خوار ١٨ ساڵ
ڕۆژنامەی شەرق لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە تەمەنی هەڵاتنی کچان لە ماڵەوە و تەمەنی لەشفرۆشی لەو وڵاتە بۆ خوار ١٨ ساڵ دابەزیوە.
بەپێی دوایەمین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی شەرق کە سەبارەت بە خەسار ناسیی هەڵاتنی کچان بڵاوی کردووەتەوە، نێونجی تەمەنی لەشفرۆشی کە پێشتر لەنێوانی ٢٠ ساڵ بۆ ٣٠ ساڵ بوو، بۆ ژێر ١٨ ساڵ دابەزیوە و تەنانەت منداڵانی تەمەن ١٣ ساڵیشی تێدایە.
لە ئێرانی پڕ لە سەروەت و سامانی ژێر دەسەڵاتی حاکمیەتی ئاخوندی، بەهۆی سیاسەتی گەندەڵ و بەڕێوەبردن و ئیدارەکردنی هەڵەی وڵات لەلایەن بەرپرسانی ڕژێم، ڕۆژ بە ڕۆژ هەڵاوسانی ئابووری زیاتر دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی دیاردە گەلێکی وەک گرانی، بێکاری، گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەرەکان، تەڵاق، لەشفرۆشی و هەڵاتنی کچانی کەم تەمەن لە ماڵەوە کە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ناچار دەبن تووشی لەشفرۆشی و دەیان کاری نەشیاو ببنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە