پەیامی کورد ... دادگای لاهای دەسەڵاتی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێران لە ئەمریکا ڕەتکردەوە
دادوەرانی دادگای نێودەوڵەتی لاهای ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە دەسەڵاتی قەزایی پێویستیان نییە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو سەروەت و سامانەی بانکی ناوەندی ئێران بە بڕی یەک ملیار و ٥٧ ملیۆن دۆلار کە لە ئەمریکا بلۆک کراوە.
ئەم دادگایە ڕایگەیاند کە ئەم پرۆسەی قەزاییە هێشتا بەردەوامە، چوونکە ڕەنگە بتوانێت بڕیار لەسەر هەندێک سەروەت و سامانی کۆمپانیا ئێرانییەکانی دیکە بدات کە لە ئەمریکا بلۆک کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە