دادگای کەرکووک-گەرمیان ٩ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری سزادا

دادگای کەرکووک-گەرمیان ٩ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری سزادا

پەیامی کورد... دادگای کەرکووک-گەرمیان ٩ بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری سزادا

سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک-گەرمیان ٩ تاوانباری سزادا بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کە تێیدا ئاماژەی کردووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ٩ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن، هەروەها پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، سزا دران.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ٩ تۆمەتبارەکە ٤ یان هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و ٥ یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان بون و سەرجەمیان لە بەرواری ٢-٨ بەپێی مادەکانی ٣٠ و ٢٦ی هۆشبەری تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە