داخوازییەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن ووڵاتی چین ەوە ڕەتکرایەوە

داخوازییەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن ووڵاتی چین ەوە ڕەتکرایەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین بە ئاماژە بە پێشینەی دۆستایەتی پێکەن -  تاران لە ڕەت کردنەوەی داخوازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتێک لە واشینتۆن ئێگزماینر، لۆکانگ ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت " پێکەن " هیچ پلانێکی نیە بۆ هاوکاری لە گەڵ دۆناڵد ترامپ لە سەر گوشار خستنە سەر نەوتی ئێران.

بە وتەی کانگ، چین بەردەوام دژایەتی نواندووە بەرانبەر گەمارۆوە تاک لایەنەکان.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا چین ئامادەی هاوکاریە لە گەڵ ئەمریکا ، جەختی کردەوە : چین و ئێران ووڵاتانی دۆستن. پێکەن پێوەندی و هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران لە چوارچێوەی یاسا ئێودەوڵەتییەکان دەپارێزێت.

شیاوی باسە لە درێژەی گوشاری ئابووری، ئەمریکا دەیەوێت ووڵاتانی تر ڕازی بکات بۆ ڕاگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران. هەر لە هەمان پێوەندیدا، عەرەبستانی سعوودیش لە هاوکاری لە گەڵ واشینتۆن لە بەرز کردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی بازاڕی نەوت هەواڵ دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە