ڕۆژنامەی بەریتانی دەیلی تێلێگراف ڕایگەیاند ، ئێران چەند تیمێکی تیرۆر و تۆقاندنی بۆ عێراق هەناردووە تاکوو لە دژی ئەو کەس و لایەنانەی کە دژبەرایەتی و دۆژمنی لە بەرامبەر ئێراندا دەکەن بە کاریان بهێنێت .
بەپیی زانیارییەکان ئەو ڕۆژنامەیە ئیران ئەو تیمە تیرۆریستییەی بە فەرماندەیی هێزەکانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران " قاسم سلێمانی " لە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بۆ عێراق ڕەوان کردبوو .
دەیلی تێلێگراف هەروەها ئاماژەی بەوە کرد ، کە ئامانجی ئەو تیمە تیرۆریستیانە سەرکوتکردن و بێ دەنگ کردن و تۆقاندنی ئە کەسانەیە کە دژبە و دوژمنایەتی ئێران دەکەن و هەروەها ڕایدەگەێنێت ، ئەو تێمانە لە مانگی " ئۆگۆست" هەوڵی تیرۆر کردنی " ڕازی ئەلتانی " کەسی نزیک لە عەلی سیستانی ڕێبەری شیعەکانی عێراق یان دابوو ، بەڵام لە هەوڵەکەیاندا سەرکەوتوو نەبوون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە