دیاله/ ئەفسەرێکی عێراقی کوژرا و ٣ سەربازیش بریندار بوون

دیاله/ ئەفسەرێکی عێراقی کوژرا و ٣ سەربازیش بریندار بوون

پەیامی کورد … دیاله/ ئەفسەرێکی عێراقی کوژرا و ٣ سەربازیش بریندار بوون

 

ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەك لە سنووری پارێزگای دیالە ڕووی داوە و بەو هۆیەوەوە ئەفسەرێك گیانی لەدەست داوە و سێ سەربازیش بریندار بوون کە سەرجەمیان سەر بە هێزەكانی كاردانەوەی خێران.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١، لە ناوچەی شێخی نزیك لە شاری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی كاردانەوەی خێرا تەقییەوە

 

بەهۆی ئەو تەقینەوەیە، ئەفسەرێك گیانی لەدەست داوە و سێ سەربازیش بریندار بوون، كە سەر بە هێزەكانی كاردانەوەی خێران.

 

بە پێی زانیارییەکان، ئەو هێزە لە ناوچەكە خەریکی پووچەڵكردنەوەی بۆمبە چێندراوەكانی تیرۆریستانی داعش بوون، بەڵام بۆمبێک بەخۆیاندا تەقیوەتەوە و زیانی گیانیی لێ کەوتووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە