دەمیرتاش سامانەکەی ئاشکرا دەکات

دەمیرتاش سامانەکەی ئاشکرا دەکات

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و ئەندامپەرلەمانی ئەو حیزبە کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە زیندانی ئێدیرنەدایە و لە ئێستاشدا بەربژێرە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کە  بڕیارە لە 24ی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، لە توویتێکدا نووسیویەتی: "داواکاریی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ئاشکراکردنی سامانەکەیان گەیشتە منیش، منیش سامانەکەم ئاشکرا دەکەم:

موڵکێک بە بەهای 300 هەزار لیرەی تورکی

ئوتومبێلێکی مۆدێل 2013 بە بەهای 55 هەزار لیرە

سەدان پەڕتووک و هەزاران نامە

بڕوانامەیەکی دیبلۆمیش”

لە کۆتایی توویتەکەشیدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش نیشانەیەکی خەنینی داناوە.

هاوپێچ لەگەڵ توویتەکەیدا، سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕوانامەی دەرچوونی لە کۆلێژی مافی زانکۆی ئەنقەرە و فۆڕمە واژۆکراوەکەی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیی داناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە