دیمەشق سەرمایەگوزارانی ئێرانی بانگهێشتی سووریا دەکات بۆ کاری بازرگانی لەو ووڵاتە

دیمەشق سەرمایەگوزارانی ئێرانی بانگهێشتی سووریا دەکات بۆ کاری بازرگانی لەو ووڵاتە

سەرۆک وەزیرانی سووریا لە میانەی دیدار لەگەڵ لێژنەیەکی ئێرانی داوای لە کۆمپانیا ئێرانییەکان کرد لە سووریا سەرمایەگوزاری بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سانا ، سەرۆک وەزیرانی سووریا لە میانەی دیدار لەگەڵ لێژنەیەکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی حەسەن دانایی فەر داوای لە کۆمپانیا ئێرانییەکان کرد لە سووریا سەرمایەگوزاری بکەن.

لەم دیدارە سەبارەت بە هاوکاری ئابووری نێوان هەر دوو ووڵات و پەرەدان بە کاری بازرگانی و بەرز کردنەوەی ئاستی هاوردە کردن و هەناردە کردن لە نێوان سووریا و ئێران دانووستان و گفتوگۆ کرا.

عیماد خەمیس پەیوەندی ستراتیژیک و جیاوازی نێوان ئێران و سووریای بە هەلێکی باش بۆ پەرەدان بە کار و باری ئابووری و بازرگانی ناو برد.

هەروەها حەسەن دانایی فەر ووتی: هاوکاری ئابووری نێوان هەر دوو ووڵات لە ڕێچکەی درووستی خویدایە و لەم دیدارەدا چەندین گەڵاڵەی هاوبەش لێکدرایەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە