دانپێدانانی بێ وێنەی زەریف !!!

دانپێدانانی بێ وێنەی زەریف !!!

  پەیامی کورد ...  ئایا ئابووری ئێران لە بەرجام سوود وەردەگرێت ؟

بە پێی ڕاپۆرتێک ، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم دواییانە لە ووتوووێژێکدا ووتوویەتی کە " ئامانج لە بەرجام ئابووری نەبوو " .

بەم شێوەیە لەوانەیە بۆ یەکەمین جار وەزیری کارباوری دەرەوەی ئێران وەکوو گرینگترین بەرپرسی ڕاستەوخۆ لە ووتوووێژەکان گەیشتووەتە ئەم ئامانجە کە بەرجام بە هیچ شێوەیەک لە بابەتی قازانجی ئابووریییەوە جێگای بیانوو هێناوەو ڕازی کردنی فکر و باوەڕی گشتی نییە .

لەم ڕووەوە دەبێ لە ڕاستی بابەتی ئابووری و بەرجام " ڕەت بکرێتەوە " و تەوجیهی بەرجام بە پێی هەندێک لە بایەخی دیکە شکل بدرێت .

لەم ڕەوەندە چارەسەری زۆربەی کێشەکان لەگەڵ چارەسەری گەمارۆکان بەستراوەتەوە .ڕۆحانی لەمبارەوە ووتی : " گەمارۆیە زاڵمانەکان دەبێ لە ناو بچن تاکوو سەرمایە بێت و کێشەی سرووشت ، کار ، پیشەسازی و ئاوی خواردنی خەڵک چارەسەر بکرێت ، سەرچاوەکانی ئاوی زیاد بکرێت و بانکەکان زیندوو بکرێنەوە " .

بە پێی شاهیدانی دیکە لە ڕاستیدا دەوڵەت پاگەندەی ئەوە دەکات ئێران پێش ڕێکەوتنی بەرجام ، کەوتووەتە بن حەوت مەنشووری دەزگای نەتەوەکان کە دەتوانێ ببێتە هۆی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بە ئیزنی شەورای ئەمنییەت . ئەم پڕووپاگەندەیە لە لایەن هەندێک لە دەوڵەتمەدارانەوە ڕاگەێندراوە و بارەهاش ووڵامی بیستراوەتەوە ، بەڵام وادەبینرێت گوێیەکی کراوە نییە بۆ بیستنی ووڵامەکەی !

بە هەر حاڵ ووتراوە کە جیاوازی سیاسەتێکی دەرەکی درووشمی لەگەڵ سیاسەتی دەرەکی ڕاستەقینە لەوەدایە کە ئەم دووە بتوانن بۆ ووڵات " قازانج بە بار بهێنن " .

لە بەیاننامەی هاوبەشی نێوان تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا و مێرکڵ ڕاوێژکاری ئاڵمانیا دوای دەرچوونی ترامپ لە بەرجام دەرکرا هەرسێ جەختیان کردەوە کە لە بابەتی مووشەکی و ناوچەیی بە تەواوی نیگەرانی هاوبەشیان لەگەڵ ئەمریکا هەیە و داواکاری چاوپێداخشانەوەی ئێرانن لە هەوڵەکانی خۆیدا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە