دۆناڵد ترامپ: بایدن دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم

دۆناڵد ترامپ: بایدن دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم

پەیامی کورد … دۆناڵد ترامپ: بایدن دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێی وایە، سیاسەتەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەی لاواز و بێتوانایە و دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.

ترامپ لە وتەیەكدا لەبەردەم هەوادارانی لە شاری "كۆنرۆی"  ولایەتی تەكساس باسی لەوە كردووە، لاوازی و بێتوانایی بایدن مەترسی راستەقینە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دروست دەكات.

وتوشیەتی، لە سەردەمی سەرۆكایەتی بایدن، كۆریای باكور ژمارەی هەڵدانی موشەكەكانی بۆ ئاستێكی پێوانەیی زیاد كردووە، هەروەها رێكخستن و ئیدارەدانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان لاواز بوو.

ترامپ لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لەوەش كردووە، ئامۆژگاری بایدن دەكات گرنگی بە بابەتی كۆچەرە نایاساییەكان بدات لەسەر سنورەكانی "ئەمریكا – مەكسیك" و سنوورەكان بپارێزێت نەك ئەوروپای رۆژهەڵات و لەبری ئەوەی باسی داگیركردنی دەوڵەتێكی تر بكەن، داگیركردنی وڵاتەكەمان بوەستێنن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە