پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ بۆ ئامادەکاری زیاتر لە دژی ئێران ڕاوێژ بە باراک ئۆباما دەکات
ئەندرۆ مالکۆم لێکۆڵەری ڕۆژنامەی ئەمریکی " مەیامی هێراڵد " لە یەکێک لە ڕەخنە گرینگەکانی ترامپ بە باراک ئۆباما سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : کە ئەو تەنانەت بە هەبوونی ئەو هەڕەشە سیاسییە دەرەکییانەی ووڵاتانی جۆراوجۆر لە دژی ئەم ووڵاتە لە سەرخۆ و بێ گەڕانەوە بەرەنگاری دەکرد .بە ڕای ترامپ ، گرینگ نەبوو کە ئۆباما چ ڕێکەوتنێکی داوە بۆ ئەنجام دانی کارەکانی بە کۆمەڵگا بەڵکوو گرینگ ئەوە بوو کە هەموو دەیانزانی کە ئۆباما ئەم ڕێکەوتنانە جێبەجێ ناکات ، بۆ نموونە ترامپ ، ئۆباما لە داستانی بەکار هێنانی ئەرتەشی بەشار ئەسەد لە چەکی کیمیاوی لە سووریا ، دەوڵەتی ئەم ووڵاتەی بە تووندی خستە بەر هەڕەشەوە بەڵام هیچ کات کارێکی بەرەو پێش نەبرد .
ترامپ لە دەفتەری ڕێنموونییەکانی ئۆباما بۆ کۆنترۆڵ کردن و مەهار کردنی ئێران یارمەتی وەردەگرێت .
هەروەها ترامپ ڕایگەیاندووە کە بۆ سەرۆککۆماری داهاتوو ، سەر لە نوێ بۆنیاتنانی ئێعتێبار ئەمریکا لە ساحەی سیاسەتی دەرەکی کارێکی زۆر دژوار دەبێت لەبەر ئەوەی کە ئۆباما هەموو دەستکەوت و ئێعتیبارەکەی بەر باد کردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە