پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ هۆکاری بە کار نەهێنانی ماسک ی ڕاگەیاند !!!
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا شیکردەوە کە بۆچی سەرەڕای بەربڵاوبوونی زۆری ڤیرووسی کۆرۆنا لە ماسکی تەندرووستی کەڵک وەرناگرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕابەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایسپاردووە کە ماسک ی تەندرووستی بۆ پزیشکان دابنرێت و خەڵکیش بە ماسکە دەستکردەکانی ڕازی بن . بە ووتەی ئەو ، ئەم جۆرە ماسکانە دەتوانرێ لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە بکڕدرێت یا لە ماڵەوە لەو شتانەی کە لە بەردەستن درووست بکرێت . سەرەڕای ئەمانە ئەو بە ناوەڕۆکی ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڕاسپاردانە ئاماژەی کردوو ووتی کە ئەو خۆی بەوانەوە پابەند ناکات . ئەو هەروەها ووتی " ئەمە تەنیا ڕاسپاردەیەکە " ، حاڵم باشە و نامەوێت ئەم کارە ئەنجام بدەم " ماسک بەکار بهێنم
ئەو هەروەها ووتی بەکارهێنانی ماسکی پزیشکی بۆ خۆی وەکوو سەرۆککۆمارێک بە کارێکی باش نازانم . ئەو ووتی دەزانن چییە تۆ لە لە دەفتەرە هێلکەیەک دانیشتووی و لە پشتی مێزێکی جوان و شیکی ڕۆزوێڵت بی و کاتی پێشوازی کردن لە سەرۆککۆمارەکان ، سەرۆکوەزیرەکان ، دیکتاتۆرەکان ، پاشاکان و مەلیکەکان تۆ ماسکت لێدابێت . من تەنانەت بیریشی لێناکەمەوە و ئەمە بۆ من نییە
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە لەوانەیە بیروڕای خۆم بگۆڕم بەڵام هیوای ئەوەی خواست و ڕایگەیاند کە بەم زووانە بەربڵاوبوونی ڤیرووسی کۆرۆنا کەم دەبێتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە