دۆناڵد ترامپ هۆشداری دەداتە ڕووسیا

دۆناڵد ترامپ هۆشداری دەداتە ڕووسیا

ترامپ سەبارەت بە پێشڕەوییەکانی ئەرتەشی سووریا بۆ ئێدلیب هۆشداری دا

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ، ڕایگەیاند پێشڕەوییەکانی ئەرتەشی سووریا بەرەو ئێدلیب دەتوانێ " هەڵەیەکی مرۆیی " هەژمار بکرێت و ڕایگەیاند ئەنجامدانی کارێکی لەم شێوەیە ڕێگە پێدراو نییە .

ترامپ لە تۆڕی کۆمەلایەتی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : " سەرۆککۆمار بەشار ئەسەد نابێ سەربەخۆ و کوێرکوێرانە و چاو بەسراو هێرش بکاتە سەر ئێدلیب . ڕووسەکان و ئێرانییەکان تووشی هەڵەیەکی مرۆیی جێددی دەبن ئەگەر بێت و لەم تراژێدیایە گەورە مرۆییەدا بەشداری بکەن  . بە سەدان هەزار کەس دەتوانێ ببێتە قوربانی لەم هێرشەدا ڕێگا بە ڕوودانی تراژێدیایەکی لەم شێوەیە مەدەن .

ئێستا کۆنترۆڵی ئێدلیب لە دەستی هێزەکانی دەوڵەتی دەرچووە . لەوێ میلیشیاکان ئۆپۆزسیۆنی ەکدار و تێرۆریستان لە فرقە و گرووپی دیکە جێگیر کراون کە هێرش دەکەنە سەر خاڵی هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا .

لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەێندرا کە هیچ کەسێک لە ئەنجامی ئەم هێرشە سەربازییە قازانج ناکات کە دەبێتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە