سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆتایی به مانۆڕه سهربازیيهكان ده‌هێنن له‌گه‌ڵ كۆریای باشووردا و، ئومێدی خواست له داهاتوودا سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته بكشێنه‌وه.
سەرۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا "ئاماده‌ن مێژوویه‌كی نوێ بنووسنه‌وه".
دوای ئه‌و لووتكهیهی له سینگاپور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون ئه‌نجامیدا، ترامپ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سوپاسی كیم-ی كرد كه "یه‌كه‌م هه‌نگاوی هه‌ڵناوه به‌ئاراسته‌ی داهاتوویه‌كی رۆشن له پێناو گه‌له‌كه‌یدا".
ترامپ باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور مێژوویه‌كی نوێ، و په‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبداته‌وه و، گوتی: "ناچاری نییه ڕابردوو نه‌خشه‌ی داهاتوو بكێشێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە